کاروانێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە رۆژئاوای کوردستان
  2023-05-31       395       

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا کاروانێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی‌و لۆجیستیی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردوە.

ئاوێنە: ڕوانگەی سوریی بەپشتبەستن بەسەرچاوەکانی لەڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکردوه‌، دوێنێ سێشەممە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لەخاکی هەرێمی کوردستانەوە کاروانێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی‌و لۆجیستییان لەڕێگه‌ی دەروازەی سنوریی وەلیدەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردوە کە لە30 بارهەڵگر پێکهاتون‌و کەلوپەلی سەربازیی‌و هاوکاریی لۆجستیی‌و تانکەری سوتەمەنی پێکهاتبون‌و بەرەو بنکەکانی هاوپەیمانێتییەکە لەگوندەواری پارێزگای حەسەکە ڕۆیشتون.

ڕۆژی 15ی ئایاری ڕابردوش ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، هێزەکانی “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 20 بارهەڵگری کەرەستەی لۆجستی‌و هاوکاریی سەربازیی‌و تانکی سوتەمەنیان لەڕێگەی دەروازەی ئەلوەلیدەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردوە کە لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە هاتبون‌و بەرەو بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەگوندەواریی پارێزگای حەسەکە ڕۆیشتون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×