كەشناسی هەرێم: ناجێگیری كەشوهەوا كۆتایی دێت
  2023-05-31       370       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری دروستبونی کەشێکی ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە و سبەینێش كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری دروستبونی کەشێکی ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە ماوەیەکی کورتخایەن کۆتایی دێت، ئاسمانی سەنتەری پارێزگاکان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت .

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی پێنجشەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور هەندێک ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10 – 15 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت و هەندێک کات بۆ سەروی 25 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە  

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  36 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک      : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک   : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  35 پلەی سیلیزی
سۆران :  34 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  39 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×