لە شاری هەولێر یەکێکی دیکە لە تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر گیانیلەدەستدا کە ماوەی سێ رۆژ بووە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
ئاوێنە: بە گوێرەی زانیاریەکان ئەو کەسەی ئەمڕۆ بە تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستداوە، ناوی چیازان حامد-ە و تەمەنی 19 ساڵە.
ئەو گەنجە خەڵکی شاری هەولێرە، پێشتر تووشی تای خوێنبەربوون بووە و ماوەی سێ رۆژە لەنەخۆشخانە ماوەتەوە و ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە.
پێشتر کەسێکی دیکە کە خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوو بە هەمان نەخۆشی لە شاری هەولێر گیانیلەدەستدا.
لە هەولێر ژمارەیەک حاڵەتی تای خوێنبەربون هەیە، بەڵام تا ئێستا لە سلێمانی هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون نییە.