ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن بە ئەلیکترۆنی سکاڵا بکەن
  2023-05-31       321       

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حوکمەت، سیستەمێکی نوێ بۆ سکاڵاکردنی هاوڵاتییان پەیڕەو دەکرێت، کە ئەویش بە ئەلیکترۆنی دەبێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" لە بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەتی هەولێر دوو، سیستەمێکی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ سکاڵاکردن دانراوە و هاووڵاتییان دەتوانن بە ئەلیکترۆنی سکاڵاکانیان تۆمار بکەن.

لەو بارەیەوە، بڕیار خەلیل، بەرێوەبەری باجی دەرامەتی هەولێر دوو بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیانددووە:" لەچوارچێوەی هەوڵدان بە ئەلیكترۆنیكردنی كاروباری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سیستەمی ئەلیکترۆنی سكاڵاکردنمان داناوە بۆ ئەوەی بە زووترین كات و بەشێوەیەكی خێرا سكاڵاكان بگه‌نه‌ دەستمان".

هەروەها، فەرمانگەی میدیا دەڵێت:" دانانی باركۆدێك بۆ هەریەك لە فەرمانبەرەكان، وای کردووە ئەدایەكی زۆرباشیان هەبێت، كاریگەریی زۆری لەسەریان هەبووە و كارەكان بەشێوەیەكی خێراتر بەڕێدەكرێن، خەڵكیش زۆر ڕازین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×