دەمیرتاش: لەم قۆناغەدا واز لە سیاسەتی كارا دەهێنم
  2023-05-31       315       

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە لە زیندانەوە رایدەگەیەنێت كە لەم قۆناغەدا واز لە سیاسەتی كارا دەهێنێت.

ئاوێنە: سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ "ئاڕتی گەرچەك" ئەنجامداوە كە بڕیارە سبەی بڵاوبكرێتەوەو دو پەرەگرافی چاوپێكەوتنەكەی لە تویتەر بڵاوكردۆتەوە.

لە پەرەگرافی یەكەمدا دەمیرتاش وتویەتی"من لەلای خۆمەوە لە ناخەوە داوای لێبوردن دەكەم كە نەمتوانی سیاسەتێكی شایستەی گەلەكەمان پێشكەش بكەم و بەڵێن دەدەم بە هەوڵە كردارییەكانم ئەو كەموكوڕییانە چارەسەر بكەم."

هەروەها لە پەرەگرافی دوەمدا وتویەتی"لەگەڵ ئەوەی سوپاستان دەكەم بۆ رەخنە بونیادنەرەكانتان لە من، هەوڵدەدەم سود لەو رەخنانە وەربگرم. هەروەها وەك هەمو هاوڕێیانی زیندانیم، بەخۆڕاگرییەوە درێژە بە خەبات دەدەم، لەم قۆناغەدا واز لە سیاسەتی كارا دەهێنم."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×