مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەدا جەخت دەكاتەوە كە "بێ به‌شداری كارا‌و راوێژی یه‌كێتی هیچ پڕ‌ۆسه‌یه‌ك له عیراق و له‌كوردستانیش سه‌ر ناگرێت." دەشڵێت: "یه‌كێتی به گرنگییه‌وه له پرسی یه‌كڕ‌یزی و هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و پاك و بێگه‌رد كه نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان به نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانیشه‌وه ده‌ڕ‌وانێت و كاری بۆ ده‌كات."
ئاوێنە: مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند"سه‌ره‌ڕ‌ای پاشه‌كه‌شێی چه‌ند ساڵی رابردو و هه‌وڵی گه‌مارۆی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌زمونه‌كه‌مان، سه‌ره‌ڕ‌ای هه‌وڵی تێكدانی پره‌نسیبی ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت، هێشتا رۆڵی یه‌كێتی له‌پڕ‌ۆسه‌ی سیاسیی وڵات و ناوه‌ندی بڕ‌یار له به‌غدا، رۆڵێكی گه‌وره‌و سه‌نگینه به‌شایه‌تی یارو نه‌یار، هێشتا بێ به‌شداری كارا‌و راوێژی یه‌كێتی هیچ پڕ‌ۆسه‌یه‌ك له عیراق و له‌كوردستانیش سه‌ر ناگرێت."
وتوشیەتی"بێگومان ئه‌و رۆڵه سه‌نگینه هه‌میشه بۆ قازانج و یه‌كڕ‌یزی گه‌لی كوردستانه‌و ویستێكی نه‌ته‌وه‌یی و روانینێكی كوردستانی له پشته."
مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەی بەوەشداوە"ئه‌مڕ‌ۆ ته‌حه‌دداكانی به‌رده‌م میلله‌ته‌كه‌مان له ته‌نگژه‌ی دیموكراسی و بۆشایی ده‌ستوریدا وا پێویست ده‌كات به‌هه‌مان نه‌فه‌سی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه كۆشش بۆ یه‌كڕ‌یزی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه."
وتوشیەتی"یه‌كڕ‌یزییه‌كی راسته‌قینه كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رو پاكژ دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كانمان مشتوماڵ بكاته‌وه دوای سێ ده‌یه له حكومڕانی و پێگه‌یینی چه‌ندین نه‌وه‌ی تازه له‌كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا. بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتی به گرنگییه‌وه له پرسی یه‌كڕ‌یزی و هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و پاك و بێگه‌رد كه نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان به نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانیشه‌وه ده‌ڕ‌وانێت و كاری بۆ ده‌كات."
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی:
-كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
-كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی شۆڕ‌شی نوێ و كاروانی بێ بڕ‌انه‌وه‌ی قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان .
-هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ری ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
یادی (48)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێیتییه‌كه‌تان و (47)ساڵه‌ی به‌رپابونی شۆڕ‌شی نوێتان لێ پیرۆزبێت. جه‌ژنی دامه‌زاندن و به‌رپابونتان بەخۆشی و شادی تێپه‌ڕێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌لومه‌رجی دوای هه‌ره‌سدا دڕ‌ی به شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی دا‌و خۆری ئومێدی به گه‌له‌كه‌مان به‌خشییه‌وه. هه‌زاران شه‌هیدی له‌م هه‌ورازو نشێوه‌دا به‌خشی، سه‌ره‌ڕ‌ای دژواری رێگا، سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌نفال و كیمیاباران، راگوێزان و ته‌عریب كۆڵی نه‌داو بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوی حزبی كوردیدا خه‌باتی گه‌یانده لوتكه‌ی راپه‌رینی رزگاری، گه‌یاندییه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حوكمڕ‌انی ئیراده‌و ئیداره‌ی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زمونێكی بیناكرد كه ببێته ناوه‌ندێك بۆ خه‌ونی كوردستانی و چه‌قی روخاندنی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس له (٢٠٠٣)دا به رزگاری سه‌رتاسه‌ری كوردستانیشه‌وه.
ئه‌م خه‌باته درێژخایانه‌ی یه‌كێتی به یه‌كڕ‌یزی و یه‌ك ئامانجی له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانی و عیراقییه‌كان كارێكی كرد ده‌ستوری عیراقی نوێ شه‌رعیه‌تی ئه‌زمونی دیموكراتی كوردستان بسه‌لمێنێت، رابه‌ری شۆڕ‌شی نوێش، سه‌رۆك مام جه‌لال، ببێته یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی كورد له مێژوی عیراقدا.
ئه‌م ویسته خه‌باتگێڕ‌ییه‌ی یه‌كێتی و كوردایه‌تی بناغه‌ی پته‌وی نه‌خشه‌ڕ‌ێی ده‌ستوری بۆ ناوچه دابڕ‌اوه‌كان، بۆ ته‌وافوق و هاوسه‌نگی له وڵاتی فیدراڵی دانا به‌جۆرێك سه‌ره‌ڕ‌ای پاشه‌كه‌شێی چه‌ند ساڵی رابردو و هه‌وڵی گه‌مارۆی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌زمونه‌كه‌مان، سه‌ره‌ڕ‌ای هه‌وڵی تێكدانی پره‌نسیبی ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت، هێشتا رۆڵی یه‌كێتی له‌پڕ‌ۆسه‌ی سیاسیی وڵات و ناوه‌ندی بڕ‌یار له به‌غدا، رۆڵێكی گه‌وره‌و سه‌نگینه به شایه‌تی یارو نه‌یار، هێشتا بێ به‌شداری كارا‌و راوێژی یه‌كێتی هیچ پڕ‌ۆسه‌یه‌ك له عیراق و له‌كوردستانیش سه‌ر ناگرێت.
بێگومان ئه‌و رۆڵه سه‌نگینه هه‌میشه بۆ قازانج و یه‌كڕ‌یزی گه‌لی كوردستانه‌و ویستێكی نه‌ته‌وه‌یی و روانینێكی كوردستانی له پشته.
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی گه‌له‌كه‌مان
یه‌كێتی له روی رێكخراوه‌ییه‌وه ئه‌زمونێكی چۆنایه‌تی تێكۆشانی رێكخراوه‌یی و له روی رێوشوێنه‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و نه‌به‌ردی و چالاكیشه‌وه شۆڕ‌شێكی ناوازه بو بۆ وڵاته‌كه‌مان. له‌م ره‌وته ٤٨ ساڵییه‌شدا به‌شانازییه‌وه ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌گه‌مان له‌نزیكی پێنج ده‌یه‌و له‌سی و دو ساڵه‌ی حوكمڕ‌انی كوردستاندا پێشڕ‌ه‌وایه‌تی و جێپه‌نجه‌ی دیاری یه‌كێتی پێوه‌یه. یه‌كێتییه‌كه‌ی رابه‌رمان سه‌رۆك مام جه‌لال له‌م ئاسته‌دا سه‌ربه‌رزی لای مه‌زاری شه‌هیدانه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
وه‌ك یه‌كێتی ئه‌ركی زۆرمان جێبه‌جێكردوه‌و ئه‌ركی زۆرتریشمان له‌پێشه كه ده‌بێت پێكه‌وه رای په‌ڕ‌ێنین و كۆڕ‌ی خه‌باتی بۆ جۆشبده‌ین. به‌تایبه‌تی ئه‌مڕ‌ۆ ته‌حه‌دداكانی به‌رده‌م میلله‌ته‌كه‌مان له ته‌نگژه‌ی دیموكراسی و بۆشایی ده‌ستوریدا وا پێویست ده‌كات به هه‌مان نه‌فه‌سی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه كۆشش بۆ یه‌كڕ‌یزی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه.
یه‌كڕ‌یزییه‌كی راسته‌قینه كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رو پاكژ دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كانمان مشتوماڵ بكاته‌وه دوای سێ ده‌یه له حكومڕانی و پێگه‌یینی چه‌ندین نه‌وه‌ی تازه له‌كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا. بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتی به گرنگییه‌وه له پرسی یه‌كڕ‌یزی و هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و پاك و بێگه‌رد كه نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان به نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانیشه‌وه ده‌ڕ‌وانێت و كاری بۆ ده‌كات.
بۆیه هه‌ڤاڵان؛
له‌پاڵ به‌رزراگرتنی سه‌روه‌ری و نه‌به‌ردییه‌كانمان، زۆر گونجاوتره یادی ئه‌مساڵ بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌ركه‌كانی قۆناغی نوێ له‌چاكسازی راسته‌قینه، بیكه‌ینه بۆنه‌یه‌ك بۆ خۆڕ‌ێكخستنه‌وه‌و ئاشتكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر كه سه‌رچاوه‌ی هێزی له‌بننه‌هاتوی یه‌كێتین له‌ڕ‌ێی ئامانجه دوره‌كانی (ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و چاره‌ی خۆنوسین)دا.
با یادی یه‌كێتی بكه‌ینه جه‌ژنی گه‌ردن ئازادیی و به‌مه‌ش رۆحی شه‌هیده‌كانمان ئاسوده بكه‌ین. بیكه‌ینه ده‌رفه‌ت بۆ رێزلێنان له تێكۆشانی هه‌ڤاڵانی دێرین و جۆشدانی به‌شداریی فراوانتری كچ و كوڕ‌انی دواڕۆژ كه داهاتو بۆ ئه‌وان و هه‌ر به‌وانیش ره‌نگرێژ ده‌كرێت، چونكه ره‌وتی روداوه‌كان بۆ هه‌موانی ده‌رخست هێشتاش ئه‌ركه قورسه‌كانی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له كوردستان و له‌عیراقیشدا، هه‌ر به یه‌كێتی ده‌كرێت چونكه (یه‌كێتی بازوی پته‌وی تێكۆشان بۆ داهاتوی كوردستان).
جارێكی تر ئه‌م یاده‌تان پیرۆزبێت.
درود و نه‌وازش بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدان
سڵاو :
له‌پێشمه‌رگه، رێكخستنه‌كان، زیندانیانی دێرین و له پاڵه‌وانه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی شار‌و لادێی كورده‌واری كه ئه‌م ته‌لاره به‌رزه‌ی تێكۆشانیان ئاواكرد.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2023-6-1