دەزگای ئاسایشی هەرێم: تیرۆریستێكی داواكراو لە هەڵەبجە دەستگیركرا
  2023-05-31       499       

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دەستگیركردنی "تیرۆریستێكی داواكراو"ی راگەیاند كە "بەمەبەستی خۆحەشاردان رویکردۆتە سنوری پارێزگای هەڵەبجە."

ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچون، بەهاوکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، زانیاری بەدەستهات لەسەر تیرۆریستێکی داعش کە داواکراوە لە دادگای ئەنبار و بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕویکردۆتە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دوای چاودێریکردن و ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی، شەوی 29ی 5ی 2023 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور تۆمەتبار(ح. ک. أ.) دەستگیرکراو پاش لێکۆڵینەوە ڕادەستی دادگای ئەنبار دەکرێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×