ئەردۆغان بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی لە ئەنقەرە دەكات
  2023-05-31       364       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆك كۆماری توركیا. لای خۆیشییەوە ئەردۆغان بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی لە ئەنقەرە كرد.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له‌ ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى كۆمارى توركيا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئه‌ردۆغان و گه‌ل و حكومه‌تى توركيا خواست و ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا له‌ هه‌مو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لاى خۆيه‌وه‌ ئه‌ردۆغان وێڕاى دوپاتكردنه‌وه‌ى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به فه‌رمى نێچيرڤان بارزانى ‌بۆ ڕێوڕه‌سمى سوێندخوارنى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت كرد.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە "تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردولا بو."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×