بەپێی قسەی مەسعود حەیدەر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق, "هاوپەیمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، پابه‌ندن به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا." دەشڵێت، ئەگەر پەسەندكردنی بودجە دوابكەوێت، دەبێت حكومەتی عێراق 400 ملیاری دیكە بۆ موچەی مانگێكی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
ئاوێنە: مه‌سعود حه‌یده‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لە پشكی پارتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، به میدیای حزبەكەی راگه‌یاند، له‌ناو سه‌ركرده یه‌كه‌مه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، بۆچونێكی دیكه هه‌یه، ئه‌ویش پابه‌ندبونه به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، راستییه‌كیش بونی هه‌یه، ئه‌ویش كارنامه‌كه‌ی سودانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، یه‌كێك له‌خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت ته‌واوی پرسه ئابورییه‌كان.
مه‌سعود حه‌یده‌ر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌سایه‌تی سیاسی عێراق، كه هیچ شتێكیان پێ نییه خۆیانی پێ ده‌ربخه‌ن، ته‌نیا كاركردن له‌سه‌ر دۆسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت."
مه‌سعود حه‌یده‌ر وتیشی: "ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، پابه‌ندن به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، شه‌خسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش رۆڵی كاریگه‌ری له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه".
وتیشی"به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی عێراق، ده‌سه‌ڵاتی ناو په‌رله‌مان بۆ خۆ به‌هێزكردنی خۆیان به‌كارده‌هێنن".
له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود حه‌یده‌ر وتی"له‌مباره‌یه‌وه ره‌هه‌ندی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ده‌بێت له‌مباره‌یه‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا بكرێت".
سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراق، مەسعود حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌بێت به رێككه‌وتن بودجه تێپه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێت، ده‌گه‌ڕێینه‌وه خاڵی سفر، كه له به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كانی عێراقدا نییه.
هەروەها لەبارەی دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وتی "چاوه‌ڕێین بودجه په‌سه‌ندبكرێت و شایسته داراییه‌كانی ناو بودجه ره‌وانه بكرێن، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه دوا بكه‌وێت، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار بۆ ناردنی 400 ملیاری دیكه بۆ موچه‌ی مانگێكی دیكه ده‌ربكات".