داوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ "رێنمایی ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2023 تایبه‌ت به‌كاری‌ میدیایی له‌هه‌رێمی‌ كوردستان" ده‌كرێت
  2023-06-04     

ئا: ئاوێنه‌: 


"رێنمایی ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2023 تایبه‌ت به‌كاری‌ میدیایی له‌هه‌رێمی‌ كوردستان" كه‌ له‌ڕۆژی‌ 22ی‌ 5ی‌ 2023 له‌لایه‌ن وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، نیگه‌رانی‌ به‌شێك له‌ڕۆژنامه‌نوسان‌و كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌و به‌هه‌وڵێك لێكیده‌ده‌نه‌وه‌ بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادی‌ كاری‌ ڕۆژنامه‌وانی‌‌و  له‌هه‌مانكاتدا ڕێنماییه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ مادەكانی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007 یاسای كاری رۆژنامەگەرییه‌، بۆیه‌ داوای‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ ڕێنماییه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

"رێنمایی ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2023 تایبه‌ت به‌كاری‌ میدیایی له‌هه‌رێمی‌ كوردستان" كه‌ له‌ڕۆژی‌ 22ی‌ 5ی‌ 2023 له‌لایه‌ن حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپشكی یەكێتی ده‌ركراوه‌، له‌ژماره‌ (305)ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان  بڵاوكراوه‌ته‌.

رێنماییه‌كه‌ كه‌ له‌ 17 مادده‌ پێكهاتووه‌، لەماددەی (8)ی رێنماییەكەدا هاتووه‌، "له‌كاتی‌ دروستبونی‌ كێشه‌و گرفته‌كان‌و په‌نبردنه‌ به‌ر یاساو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ریی، ئەم سیسته‌م‌و رێنماییە هاوشان لەگەڵ یاسای رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان‌و ئه‌حكامه‌كانی‌ تری‌ گشتی‌، دەبنە پێوەرێك بۆ بڕیاردان لەو پرسانەی كە دەچنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری."

به‌پێی‌ ئه‌م مادده‌یه‌، ئەم رێنماییەو "ئه‌حكامه‌كانی‌ تری‌ گشتی‌" لەپاڵ یاسای رۆژنامەگەریی لەدادگاكانی هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت‌و بڕیاری پێدەدرێت.

سه‌باره‌ت به‌ڕێنماییه‌كه‌، رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ ده‌ڵێت، "ئەوەی لەپەرلەمان دەكرێت بەیاسا، نابێت بەرێنمایی لەرۆژنامەنوس‌و دەزگاكانی میدیا زەوتبكرێت". ده‌شڵێت، "لەهەندێك بڕگەدا [رێنمایی ژماره‌ 1] دژ بەمادەكانی یاسای رۆژنامەگەرییەو ئێمە رەتیدەكەینەوە".

ناوبراو جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان  هەمو بڕگەیەكی رێنمایی‌و بڕیارێكی وەزاری بەرامبەر دەزگاكانی میدیا رەتدەكەنەوە كە پێچەوانەی مادەكانی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007 یاسای كاری رۆژنامەگەری هه‌رێمی‌ كوردستان بێت.

رێكخەری سەنتەری میترۆ داوا لەرێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، دەزگاكانی راگەیاندن، باڵویزخانەو كونسڵخانەكان لەهەرێمی كوردستان‌و عێراق ده‌كات پشتیوانبن بۆ رەتكردنەوەی ئەو ماددانەی لەرێنماییه‌كه‌ی‌ وەزراەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمدا هاتووه‌، كه‌ دژ بەبەندەكانی یاسای رۆژنامەگەرین.

ئەمە لینکی ڕێنماییه‌كه‌ی‌ وەزاره‌تی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستانه‌
 https://cutt.ly/MOJ-305

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×