بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپەوە 13 بەنزینخانە داخران
  2023-06-06       252       

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپەوە، 13 بەنزینخانە داخراون.

ئاوێنە: لە  راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، “لیژنەکان لە 13ی ئایاری رابردووەوە تا 1ی ​​حوزەیران سەردانی 132 وێستگەی سووتەمەنییان کردووە، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپەوە 13 وێستگەیان داخراون”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ناوی ئەو وێستگانە کراوە کە لە چوارچێوەی ئەو سزایانە داخراون کە پەیڕەو دەکرێت بۆ چاودێریی بەنزین، بەرامبەر بەو وێستگانەی سەرپێچی دووبارەدەکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×