هاتووچۆی هەولێر لەبارەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
  2023-06-06       554       

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت،"لەکاتی سەردانیکردن بۆمامەلەکان تەنها کار بە وێنەی رەسەنی بەلگەنامەکان دەکرێت".

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە 6-6-2023 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"سەرجەم هاوڵاتیان وسەردانیکەرانی بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە،کەوا لەکاتی سەردانی کردن بۆمامەلەکانی(دەرهێنانی مۆلەت،تازەکردنەوە،لەجیاتی ونبون،یان هەرمامەلەیەکی تر)،دەبێت سەرجەم بەڵگەنامە داواکراوەکان لە(کارتی نیشتیمانی یان بەلگەنامەی باری کەسی یان ڕەگەزنامە یان کارتی زانیاری،یان پسولەی خۆراک)،وێنەی ڕەسەن بن".

ئاماژە بەوەشدراوە،"بەهیچ شێوەیەک کار بەوێنەی کۆپی کراو یان وێنەگیراو لەسەر مۆبایل ناکرێت،بۆیە تکایە لەکاتی سەردانیکردنیان سەرجەم ئەوبەلگەنامانەی کەپێویستن وێنە ڕەسەنەکەی لەگەڵ خۆتان بێنن".

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×