"ئەمساڵ پێشمەرگە یەك نەخرێت، هاوپەیمانان سەرجەم هاوكارییەكانیان بۆ هەرێم دەوەستێنن"
  2023-06-29     

ئا: ئاوێنە

 

جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەمساڵ كۆتا دەرفەتە بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەو ئەگەر پڕۆسەی چاكسازیی لە هێزەكانی پێشمەرگە جێبەجێ نەكرێت كە سەرەكیترین خاڵی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەیە، ئەوا هاوپەیمانان سەرجەم هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دەوەستێنن.

 

جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، یاداشتنامەی لێکتێگەشتنی ساڵانە هەیە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، هەمو ساڵێک  ئەو یاداشنامەیە نوێ دەکرێتەوە.

راشیگەیاند،  بەپێی ئەو یاداشتنامەیە ساڵانە هاوکارییەکان لەلایەن ئەمەریکاوە پێشکەش بە هێزی پێشمەرگە دەکرێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە هاوکاری راوێژکاری، مەشقپێکردن، چەک و تەقەمەنی، هەروەها مانگانە 20 ملیۆن دۆلار وەک موچە دەنێرن بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، هاوکات یەکێک لە مەرجەکانی ئەو یاداشتنامەیە دەبێت هێزەکان پێشمەرگە یەکبخرێت و پڕۆسەی ریفۆڕم جێبەجێبکرێت.

ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕو، لە ساڵی 2018 پڕۆژەیەکی هاوبەش هەبو لەنێوان ئەمیندارێتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ئەمەریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و هۆڵەندا، کە 35 خاڵی ریفۆڕمیان بۆ پێشمەرگە خستەڕو، لەو پڕۆژەیەش هاتوە دەبێت لەماوەی سێ تا پێنج ساڵ جێبەجێبکرێت، کە سەرەکیترین خاڵیان یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانە.

ئاماژەی بەوەدا، ئەمەریکا و هاوپەیمانان گرنگیەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەدەن، بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان پێگەیەکی ستراتیژی لە روی جوگرافییەوە هەیە لە ناوچەکەدا، هەروەها بەرژەوەندییەکی باڵای ئەمەریکا و وڵاتان هەیە لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق بە گشتی، ئەوان دەیانەوێت هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان یەکگرتو بێت، ئەوان نایانەوێت ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بەڕێوەبردبی حکومەت ببێتە ناکۆکییەکی چەکداری.

جەبار یاوەر، وتیشی: ئەمساڵ کۆتا دەرفەتە بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، بەهۆی ئەوەی ئەگەر ئەمساڵ پڕۆژەکە جێبەجێ نەکرێت، ئەمەریکا و هاوپەیمانان "بڕواناکەم جارێکی دیکە یاداشتنامەی لێکتێگەشتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژو بکەن"، هەروەها ئەو کات "سەرجەم هاوکارییەکانیان دەوەستێنن بۆ هەرێمی کوردستان".

باسی لەوەشکرد، "ململانێی سیاسی هۆکارە بۆ سستبون و راگرتنی پڕۆسەی یەکسختنی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرجەم هیزەکانی دیکە"، هەروەها "دەبێت هەمو هێزە چەکدارەکان بێلایەن بن"، بەهۆی ئەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانان نایانەوێت پێشمەرگە بۆ ململانێی سیاسی بەکاربێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×