"لەپێناو بەرژەوەندی هەندێك کەس پرۆسەی چاکسازی لەهێزەکانی پێشمەرگە پەکخراوە"
  2023-08-10     

ئا: ئاوێنە

 

سیروان بارزانی، ئاماژە بەوە دەکات هاوپەیمانان لەکێشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە نیگەرانن‌و خەڵکانێک لە ترسی پێگەی خۆیان دەیانەوێت ئەو پرۆسەیە دوابخرێت. لەبەارمبەرتشدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت "نابێت لەپێناو بەرژەوەندی هەندێك کەس پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە پەکبخرێ".

 

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شەشی هێزی پێشمەرگە، رایگەیاند"هاوپەیمانان لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوامن، بەڵام لە کێشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە نیگەرانن" و خۆڕێكخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە "لەو ئاستە نییە کە هاوپەیمانان دڵیان پێخۆش بێت." دەشڵێت: لەسەر هەندێک گرفتی بچوک پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتەكە خاو بوەتەوە" و "خەڵکانێک لە ترسی پێگەی خۆیان دەیانەوێت ئەو پرۆسەیە دوابخرێت."

 

سیروان بارزانی، لەبارەی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بە میدیای پارتی وت"گەورەترین خیانەت ئەوەیە ئەگەر کەسێک ململانێی سیاسی بگوازێتەوە ناو وەزارەتی پێشمەرگە".

سەبارەت بە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، سیروان بارزانی، ئاماژەی بەوەدا، "هاوپەیمانان لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوامن، بەڵام هاوپەیمانان لە کێشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە نیگەرانن، هاوپەیمانان هاتون بۆ ئەوەی یەکمان بخەنەوە ئێمە دەبێت سوپاسیان بکەین نابێت رێگری بکرێت لەو پرۆسەیە، پرۆسەکە هەنگاوی باشی بڕیوە کە جێگای دڵخۆشییە بەڵام لەسەر هەندێک گرفتی بچوک ئەو پڕۆسەیە خاو بوەتەوە".

بەرپرسی میحوەری شەشی هێزی پێشمەرگە، وتیشی"هەندێک جار خەڵکانێک لە ترسی پێگەی خۆیان دەیانەوێت ئەو پرۆسەیە دوابخرێت، بەڕاستی هیچ بیانوێک نییە بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە دوا بکەوێت."

هەروەها وتیشی: "وەزارەتی پێشمەرگە خۆڕێکخستەوەی پێوە دیارە، بەڵام لەو ئاستە نییە کە هاوپەیمانان دڵیان پێخۆش بێت، دەبێت یەکگرتوتر بن."

باسی لەوەشکرد،"بەشێکی زۆری پڕۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامدراوە، دەبێت بەزوترین کات ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بکرێت، پێویستە بەرژەوەندی کەسی لەو کارە دەربهێندرێت."

 

لەبەرامبەریشدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند "بەردەوام دەبین لە چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەو هەر کەس و بەرپرسێک کەمتەرخەم بێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. دەشڵێت، نابێت لەپێناو بەرژەوەندی هەندێك كەس پڕۆسەی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە پەكبخرێت".

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەریم راشیگەیاند "بەردەوامیدان بەپڕۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئاساییە گرژی و ناکۆکی سیاسی هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەڵام قبوڵکراو نییە ئەو گرژییە بهێنرێتە ناو وەزارەتی پێشمەرگە."

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کردوە "بەڵێنمان بە خەڵکی خۆمان و هاوپەیمانەکانیشمان داوە کە؛ هێزەکانمان تۆکمەترو راهێنراوتر بکەین و قۆناغ بە قۆناغ پڕۆژەی چاکسازی جێبەجێ بکەین، هەربۆیە ناکرێت لەپێناو بەرژەوەندی هەندێک کەس، دەستبەرداری بابەتێکی وەها هەستیارو گرنگ بین. ئێمە بەردەوام دەبین لە پڕۆسەی چاکسازی و لێپرسینەوەش لە کەسانی کەمتەرخەم دەکەین لە هەر پلەو پۆستێکدا بن."

جێگری سەرۆک وەزیران دەڵێت "لەڕوی سیاسی و حیزبییەوە سەربە هەر لایەنێکن، لەڕوی نیشتمانی و ئەخلاقییەوە ئەرکی ئێوەیە لە وەزارەت پیشەییانە مامەڵە بکەن و دوربکەونەوە لە ململانێ و نەبنە بەشێک لە ناکۆکی سیاسی و حیزبی و مل نەدەن بۆ هیچ دەستێوەردانێک لە وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت."

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×