ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە
  2023-08-13       298       

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە جووتسایدی تەنیشت جەوازاتی کۆن، کە ناسراوە بە جووتسایدی (ڕەشکین) لە ترافیک لایتی (سەربەستی)یەوە بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت .

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، “لە رۆژی دووشەممەوە جووتسایدی تەنیشت جەوازاتی کۆن کە ناسراوە بە جووتسایدی (ڕەشکین) لە ترافیک لایتی (سەربەستی)یەوە دادەخرێت بۆ ماوەیەکی نادیار بەهۆی کارکردن بۆ تەواوکردنی جووتسایدەکە، کە پێشتر تەواونەکرابوو بە هۆی تێپەڕینی بەناو گوندی(ڕەشکین)”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ماوەی داخستنەکە شوفێران دەتوانن رێگای سەرەکی (هەولێر خەبات) و  شەقامەکانی ناو گەڕەکی 32 ی پاڕک بەکاربێنن وەکو رێگای بەدیل”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×