وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە:" فۆرمی خولی 70ی كۆلێژی پۆلیس بۆ دەرچووانی خوێندنی ئامادەیی ساڵی (2022-2021 و 2022-2023) كارادەكرێت".
ئاوێنه: ئاماژەی بەوەشكردووە:" دەرچووانی ئامادەیی بەشەكانی زانستی و وێژەیی و پیشەسازی و بازرگانی ئەو دوو ساڵی خوێندنە دەتوانن فۆرمی تایبەت بە وەرگرتنیان لە خولی 70ی كۆلێژی پۆلیس پڕبكەنەوە".
ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر، دەرگای دامەزراندن وەك پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان بە رووی دەرچووانی ناوەندی و ئامادەیی عێراق كرایەوە و ناوی 30 هەزار كەس لە رەگەزی نێر و شەش هەزار لە رەگەزی مێ تۆماركرا.
دەتووانن لەم لینکەوە فۆڕم پربکەنەوە....