د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی كوردستان وادەی کاراکردنی سیستەمی زانکۆلاین ئاشکرا دهكاتو دهڵێت، لەئێستادا چاوەڕێی گەیشتنی ئەنجامەکانن لەوەزارەتی پەروەردەوە.
ئاوێنه: لهبارهی وادهی کاراکردنی سیستەمی زانکۆلاینو وهرگرتنی خوێندكاران لهزانكۆو پهیمانگاكان، د. ئارام محەمەد لەکۆنگرهیهکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئێستادا چاوەڕێن وەزارەتی پەروەردە سەرجەم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ی بنهڕهتی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بنێرن.
وتیشی، دوای ئەوەی سەرجەم ئەنجامەکانیان پێگەیشت پێشبینی دەکرێت لەنێوان رێکەوتی ٢٨ی ئاب بۆ ١ی ئەیلول سیستەمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ کارابکرێت.