ئەمڕۆ ١٣ی ئاب، حه‌وت ساڵی تەواو بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس وەدات حسێن تێده‌په‌ڕێت، بەڵام هێشتا هیچ کەسێک بەتۆمەتی تیرۆرکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسە دەستگیرنەکراوە. هێزه ئه‌منییه‌كانی دهۆك-یش ڕێگرییان لەبەڕێوەچونی رێورەسمی حەوتەمین ساڵیادی تیرۆركردنی ئه‌و ڕۆژنامەنوسه‌دا كرد.
ئاوێنه: ڕۆژی ١٣ی ئابی ٢٠١٦، ڕۆژنامەنوس وەدات حسێن دوای چونەدەرەوەی لەماڵ لەگەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک ڕفێنراو پاشان بەبرینداریی لەسەر ڕێگای سێمێل - دهۆک دۆزرایەوە، پاش ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیله‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌و له‌ساڵیادی تیرۆركردنیدا، ژماره‌یه‌ك له‌ڕۆژنامه‌نوسان‌و چالاكوانانی بادینان به‌نیازبون له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی مه‌راسیمێك سازبكه‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی دهۆك ڕێگرییان لەبەڕێوەچونی رێورەسمی حەوتەمین ساڵیادی تیرۆركردنی ئه‌و ڕۆژنامەنوسه كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵانه له‌ڕۆی ١٣ی ئابدا داوا له‌حكومه‌ت‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت بكوژی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه بدۆزنه‌وه‌و ڕاده‌ستی دادگای بكه‌ن، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبونی حه‌وت ساڵی تەواو بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس وەدات حسێندا، هێشتا هیچ کەسێک بەتۆمەتی تیرۆرکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسە دەستگیرنەکراوە.