نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، عێراق ساڵانە 400 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لەدەستدەدات و پلەی گەرمی لە عێراق بە تێكڕای (2_7) جار خێراتر بەرزدەبێتەوە لە پلەی گەرمی پێوانەیی جیهانی.
ئاوێنە: ڕۆژنامەی صباح لەزاری بەرپرسانی پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بڵاویکردەوە، عێراق ساڵانە نزیكەی 400 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لەدەستدەدات بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەوا.
ئۆكی لۆتسما، نوێنەری پرۆگرامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانە ڕیزبەندكراوە، كە ڕووبەڕووی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا دەبێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پلەی گەرمی لە عێراق بەتێكڕای (2_7) جار خێراتر لە پلەی گەرمی پێوانەیی جیهانی بەرزدەبێتەوە، ناوچەی زۆنگاوەكان روبەڕوی زۆرترین كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوا دەبنەوە.
پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕوونیکردووەتەوە، وەرزی باران بارینی (2020_2021) دووەم وەرز بووە لەڕووی وشكەساڵییەوە لەماوەی (40)ساڵدا، كە ئەوەش وایكرد ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات بە رێژەی (29%)و (73%) داببەزێت.
گۆڕانكاری كەشوهەوا لەنمونەی وشكبونەوەی زۆرنگاوەكان و فشەڵبونی زەوی و وشكەساڵی وادەكات، عێراق یەكێك بێت لەو وڵاتانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە زۆرترین زیانی خۆڵبارینی بەردەكەوێت.