هێزە ئهمنییهكانی ئێران دوو خوشکی دوانە و خوێندکار لە زانکۆی پیشەیی شاری سنەیان بەناوەکانی زریان مۆلایی و زیلان مۆلایی دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
ئاوێنە: رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، رۆژی یەکشەممە 13ی ئابی 2023، دوو خوشکی خوێندکاری خەڵکی سنە بەناوەکانی زریان مۆلایی و زیلان مۆلایی کە دوانە و تەمەن 21 ساڵن، لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه دەستبەسەرکران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، هێزەکانی ئێران بەبێ بوونی بەڵگەی یاسایی و رهزامهندی دادوەر هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو خوشکە و لە کەشێکی تۆقێنەردا ئەو دوو خوێندکارەیان دەستبەسەرکردووە.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، زریان مۆلایی خوێندکاری تێرمی یەکی کارناسی ئەندازیاری تەلارسازی و خوشکەکەی، زیلان مۆلایی، خوێندکاری تێرمی دووی کارناسی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی پیشەیی شاری سنە، لە ماڵەکەیاندا، له شاری سنە دەستبەسەرکراون.