لە سنوورى هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد و ڕێگایەکیان داخست
  2023-08-14       550       

دانیشتوانى گوندى قەسر خرابە، لە سنوورى شارەدێى ئاشتى سەر بە شارۆچکەى کۆیە بە هۆى نەبوونى خزمەتگوزاریى، وەک ئاو، کارەبا و خراپى ڕێگاوبانەکانیان گردبوونەوە و لە ئێستادا ڕێگاى سەرەکى نێوان دووکان و شارەدێى ئاشتی-یان داخستووە.

کەمێک پێش ئێستا دانیشتوانى گوندى قەسر خرابە لە سنوورى شارەدێى ئاشتىى سەر بە شارۆچکەى کۆیە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزارىی وەک ئاو، کارەبا و خراپى ڕێگاوبانەکانیان گردبوونەوە.

بەشداربووانى گردبوونەوەکە لە ئێستادا ڕێگاى سەرەکى نێوان دوکان و شارەدێى ئاشتی-یان بەڕووى شۆفێراندا داخستووە و داواکارن لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم داواکانیانەوە بچن.

بەشێک لە هاوڵاتییان وەک خۆیان دەڵێن، کارەباى نیشتیمانى لە سنوورەکەمان زۆر خراپە و بە جۆرێک تەنها چەند کاتژمێرێک هەیە و لە هەمان کاتیشدا سەرجەم خزمەتگوزارییەکانى دیکەى وەک ئاو  خراپە و هەروەها ڕێگاوبانى ناوچەکەشمان زۆر خراپە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×