سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان
  2023-08-14       249       

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی سیتییەکان نین و ئاگاداری دەرکردنی بڕیارەکە نەبوون و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ کەمکردنەوەی نرخەکە.

ئاوێنه‌: ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لەبەرزکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان پرسمان پێنەکراوە، ئەو نرخەی حکومەت دایناوە تەنانەت لەگەڵ ئەو مووچەیە ناگونجێت کە خۆی بە دوو مانگ جارێک دابەشی دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەت بە هەموو شێوەیەک هەوڵی زیادکردنی داهاتی خۆی دەدات، بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەو قەرزانەی هاوڵاتییان کە لای خۆی هەیە”.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیلەوەشکردەوە، “گەر حکومەت وەڵامی داواکارییەکانی ئێمە و ئەنجومەنی باڵای سیتییەکان نەداتەوە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بڕیاری خۆمان دەدەین بۆ کەمکردنەوەی نرخەکە و ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەکەین”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×