دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لە سکاڵایەک دژی مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب دواخست
  2023-08-14       782       

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەكى  (رێبوار ئەورەحمان) پەرلەمانتاری نەوەی نوێ كۆبووەوە سەبارەت بە راگرتنی بەرزەموچە (تەرفیع)ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و بڕیاردان لەسەر سكاڵاكەی بۆ 10ی ئەیلولی داهاتوو دواخست.

ئاوێنه‌: سكاڵاكەی رێبوار ئەورەحمان لەسەر سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.

پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە 1/1/2016 ەوە راگیراوەو مافی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە (5) تۆلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×