وتەبێژی پولیسی ئاکرێ ڕایدهگهیهنێت، ژنێک 14 هەزار و 700 دۆلاری لە هاوسەرەکەی دزیوە و بە نیاز بووە لەگەڵ کەسێکی دیکە بچێتە دەرەوەی وڵات.
ئاوێنە: عیماد حسێن، وتەبێژی پولیسی ئاکرێ، رایگەیاند، چەند رۆژێک پێش ئێستا پیاوێک سکاڵای لە ژنەکەی تۆمارکردووە کە 14 هەزار و 700 دۆلاری لێ دزیووە و هەڵهاتووە.
باسی لهوهش كردووه، "دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکوڵینەوە کرد و هەر زوو لە رێکەوتی 9ی ئەم مانگە لە هۆتێلێکی هەولێر توانیمان ژنەکە دەستگیربکەین."
ئاماژەی بە ئەوە کردووە ژنەکە تەمەنی 27 ساڵە و دانیشتووی گوندی خلانەیە لە ناحیەی گردەسێن، لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە کە تەمەنی 24 ساڵ بووە کارەکەیان ئەنجامداوە و ئەویش دەستگیرکراوە.
ئهوهشی خستهروو، کەسێکی تریش کە بەنیاز بووە بە قاچاخ ژنەکە بباتە دەرەوەی وڵات لە رۆژی 11ی ئەم مانگە دەستگیرکراوە.