عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک بۆ مەلا بەختیار: دانت پێدانا شەڕی براکوژیتان هەڵگیرساندووە
  2023-08-14       820       


عەبدوڵاى کوێخا موبارەک کادری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە باسی ھەکاریدا یەک قسەی کاک مەلا بەختیار کافییە بۆئەوەی لە ڕاستی بابەتەکە تێبگەین.

ئاوێنه‌: عەبدوڵاى کوێخا موبارەک لە نوسینێکدا دەڵێت "کاک مەلا بە شانازی و پۆزە ئەڵێت کاک دکتۆر کەمال لە بیرت چوو لە سنوری سلێمانی ڕاوتانمان نا و ھەتا ڕاپەڕین ئەو ناوچانەتان نەبینیەوە، ئەمەی کاک بەختیار باسی دەکا پێش ھەکاریە، لەولاشە ئەڵێت بەچی ھەقێک لە ھەکاری شەڕتان دژمان کرد، ئەمە بە شەڕی براکوژی و تاوانێکی گەورە دەزانێت".

دەشڵێت "باشە کاک مەلا بۆچی بۆ حزبەکەی تۆ ڕەوایە لە سنوری خۆیدا شەڕی برا کوژی بکات و شانازی بە دەرکردنی براکانتانەوە بکەن، بەڵام لە ھەکاری و بادینان ناڕەوا و تاوانە ئەگەر قیادە مۆقەتە شەڕی ئێوە بکات لەکاتێکدا ئەوێ سنوری سەرکردایەتی و جێ نفوسی ئەوانە؟".

بەوتەی عەبدوڵاى کوێخا موبارەک "من تائێستا بە تەواوی تێنەگەیشتبوم شەڕی ھەکاری بۆچی ڕوویداوە، بەڵام سوپاس بۆ کاک مەلا بەختیار کە ڕاستیەکەی دەرخست و پێشتر ئەوان شەڕی براکوژیان ھەڵگیرساندووە بە مەبەستی دەرکردنی قیادە مۆقەتە لە سنوری سلێمانی، ئەمە دانپێدانانی کاک مەلا خۆیەتی".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×