قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەستیپێکرد
  2023-08-14       377       

ئەمڕۆ دوشەممە، پرۆسەی قیرتاوكردنی قۆناغی یەكەمی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، كە بە شاڕێی بابان ناسراوە، دەستیپێكرد؛ شارەوانیی سلێمانییش دەڵێت "پرۆسەكە بەردەوامیی دەبێت."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەریمی كوردستان، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، پرۆسەی قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتری دەستیپێكرد‌و چاوەڕێ‌ دەكرێت لە ماوەیەكی كەمدا پرۆسەكە بەكۆتا بگات.

حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوەكەیدا لە زاری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە وتویەتی، چینی یەكەمی قیركردنەكە لە دوای یەكتربڕی ژمارە 11ـەوە دەستپێدەكات و لە ڕۆژانی داهاتودا پرۆسەكە بەردەوامیی دەبێت، لە پێناو ئەوەی شەقامەكە بەزویی تەواو بكرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، درێژیی قۆناغی یەكەمی شەقامی 100 مەتری 32 كیلۆمەترەو لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تا گوندی دەمركان، وەكو هەنگاوی یەكەمی پرۆسەی قیرتاوكردنیش، هەردو سایدی شەقامەكە بەدرێژیی 10 كیلۆمەتر قیردەكرێن، لە سەرجەم بەشەكانی تری شەقامەكەشدا كاركردن بەردەوامە بۆ تەواوكردنی یەكتربڕو پردو ڕاستەشەقامەكان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×