وەزارەتی كار رەتیدەكاتەوە كوێستان محەمەد لەلایەن مەسرور بارزانییەوە سزا درابێت
  2023-08-14       1077       

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەواڵی سزادانی كوێستان محەمەد، وەزیری وەزارەتەكەیان لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتەوە رەتدەكاتەوەو دەڵێت، وەزیری بەفەرمی مۆڵەتی وەرگرتوەو دوای تەواوبونی مۆڵەتەكەی دێتەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی.

ئاوێنە: ئاریان ئەحمەد مستەفا، وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتی"چەند پەیج و سایتێک وایان بڵاوکردۆتەوە کە بەڕێز سەرۆکی حکومەت سزای وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دابێت، ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستییەوەو ھیچ بنەمایەکی نییە."

جەختیشی كردۆتەوە "جەنابی وەزیر بەفەرمی مۆڵەتی وەرگرتوەو لە پشودایە کە مۆڵەتەکەی تەواو بو دێتەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی، کورد واتەنی بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێ!"

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×