ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، هێزەكانیان توانیوینە تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر، بەر لە ئەنجامدانی تاوانێكی دڕندانە دەستگیربكەن كە لەژێر كاریگەری بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەردا بەنیازبوە "منداڵێكی خۆی كە تەمەنی تەنها ساڵێك و نیوە، بەشێوەیەكی دڕندانە بكوژێت."
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی" تۆمەتبار (ن. ن. م.) کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوەو بەنیاز بوە منداڵێکی خۆی کە تەمەنی تەنها ساڵێك و نیوە بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژێت."
وتوشیەتی"بەڵام بەر لەئەنجامدانی تاوانەکە بە بڕیاڕی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکراو ڕوبەڕوی یاسا کرایەوە."