بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا بکات.
ئاوێنە: پێشتر پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، بابەتی یاسای بودجە تەوەری سەرەکی گفتوگۆی شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق دەبێت.
ئاماژهی بهوهشدابوو، "هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووە و چاوەڕێی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەین".
ئهوهشی وتبوو، "مووچەی هاووڵاتییان ئەولەوییەت دەبێت لەکاتی گەیشتنی بودجە لە بەغداوە".
باسی لهوهشكردبوو، "سەرۆکوەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی هەموو هاوکارییەکی تیمە تەکنیکییەکانی عێراق بکەن و هیچ پرسیارێکیان بەبێ وەڵام نەمێنێتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژی دووشەممە 7ـی ئابی 2023، رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی کە وەزارەتی دادی عێراق دەری دەکات، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بڵاوکردەوە، بەڵام تائێستا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق خەرج نەکراوە.