پنتاگۆن ئامانجی ناردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرادەکات، لهڕێگهى بهیاننامهیهكیشهوه وهزارهتى بهرگرى ئهمریكا دهڵێت، "تهنها بۆ یهك ئامانجه".
ئاوێنە: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاندوە، ئامانجی ڕەوانەکردنی هاوکارییە سەربازییو لۆجیستییەکان بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تەنها بۆ بەرەنگاربونەوەی گروپى تیرۆریستیی داعشە.
دوێنێ دوشەممە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئامانج لەڕەوانەکردنی هاوکارییە سەربازییو لۆجیستییەکان بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تەنها بۆ بەرەنگاربونەوەی داعشەو ڕەتیشیکردەوە، مەبەست لەناردنی ئەو هاوکارییانە بەرەنگاربونەوەی ئێران بێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا، سەدان بارهەڵگر هاوکاریی سەربازییو لۆجیستییان لەتۆپو موشەکهاوێژو زرێپۆشو پێداویستیی دیکە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردوە.
دوایین کاروانی هاوکاریی سەربازیی ئەمریکا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بوو کە تێیدا 40 بارهەڵگری چەکو تەقەمەنییو مادەی لۆجیستیی، لەعێراقەوە بەرەو بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەگوندەواری حەسەکە لەڕومێلانو شەدادیو تەل بیدەر ڕۆیشتونو بەشێکیشیان ڕویان لەبنکەکانی هاوپەیمانێتییەکە لەگوندەواری دێرەزوری ڕۆژهەڵات کردوە.