وتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داوایەک لە هاوڵاتیان دەکات
  2023-08-15       340       

کامی کەمال، وتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە ئەمڕۆ بەرواری ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ بەمەبەستی نەهێشتنی قەرەباڵغی میکانیزمێکی نوێ بۆ ڕۆشتنی گەشتیاران بۆ تورکیا جێبەجێ دەکرێت.

ئاوێنە: بەگوێرەی سیتمە نوێیەکە دوو ڕێگە کرواونەتەوە بۆئەوەی گەشتیاران سەردانی تورکیا بکەن و ئەوانەی لەماوەی ١٥ ڕۆژدا سەردانی تورکیایان نەکردووە لەگەڵ ئەوانەی بەبەردەوامی سەردانی تورکیا دەکەن بەهەر هۆکارێک جیا دەکڕینەوە.

وتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بڕیارە دوای چەندین کۆبوونەوەی دەستەی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانی دەروازەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حوکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا دراوە و بەخۆشحاڵییەوە لە ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کامی کەمال دەشڵێت، “حکومەتی تورکیا بۆ ئەم بڕیارە و جێبەجێکردنی هاوکارمان بووە”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×