له‌باره‌ى موچه‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
  2023-08-15       520       

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی ڕونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی موچە دەدات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى شه‌ش كۆتایى پێدێت.

ئاوێنە: له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى، مەولود سابیر بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان لەوەزارەتی دارایی وتویه‌تى، "پارەی تەواو دابینکراوەو ئەمڕۆ موچە لەتەواوی هەرێم دابەشدەكرێت‌و موچەی مانگی شەش تەواو دەکرێت".

سەبارەت بەو ده‌نگۆیانه‌ش كه‌ ده‌وترێت دابه‌شكردنى موچە دواده‌كه‌وێت، مەولود سابیر ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییەو دورن لەڕاستی‌و ئەمڕۆ موچە لەهەموو شوێنێک دابەشدەكرێت".

ئەمڕۆ بەدابەشكردنی موچەی وەزارەتەکانی ڕۆشنبیریی، کارەبا، خوێندنی باڵا، شارەوانی، ئاوەدانکردنەوەو خانەنشینیی سەربازیی‌و سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم، موچەی مانگی 6 کۆتایی پێدێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×