لە ئەمڕۆوە وەزارەتی کشتوکاڵ باج لەسەر هەنار و سێوی هاوردەکراو دادەنێت
  2023-08-15       293       

لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزەوە تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلول بە سەرەتای پێگەیشتنی بەشێک لە میوە هاوینەییەکان لە هەرێمی کوردستان هەژماردەکرێت بۆ راگرتنی باڵانسی نرخی ئەو بەرهەمانەش وەزارەتی کشتوکاڵ باج لەسەر بەشێک لە بەرهەمە هاوردەکراوەکان دادەنێت.

ئاوێنە: هیوا عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ راگەیاند، “بەپێی رۆژمێری وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ئەمساڵ لە 15 ی ئابەوە باج لەسەر هاوردەکردنی سێو بە هەموو جۆرەکانییەوە تا 1 ی کانوونی یەکەم دەستپێدەکات بە بڕی 750 دینار بۆ هەر کیلۆیەک”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر لە ئەمڕۆوە تا رێکەوتی 15 ی کانوونی یەکەم باج لەسەر هەناری هاوردەکراو دادەنرێت بە بڕی هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک”.

پێشتریش وەزارەتی کشتوکاڵ باجی لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی هەڵوژە، قەیسی، قۆخ، ترێ، گێلاس و شلک دانابوو و بەشێک لەو بەرهەمانەش تا کۆتایی ئەمساڵ باجیان لەسەر لانابرێت، لەپێناو ساغکردنەوەی باشتری بەرهەمی جوتیارانی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×