عومەر جەبار، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان رایگەیاند، زۆر سوپای ئەو لایەنانە دەكەین كە هاوكاری كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت كە بە رێزەوە و بەبێ جیاوازی تەماشایان دەكەن.
ئاوێنه: سەرۆكی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ 30 كورتە باڵا توانیان مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنن و سەنتەر و مامۆستایانی خولەكانی فێركردن بە تەواوەتی هاوكارمان بوون و توانیان ببنە هۆكارێك بۆ ئەوەی ئەو ژمارە كورتە باڵایە بێ جیاوازی لەگەڵ ئەندامانی كۆمەڵگاكەمان ببنە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری".
وتیشی:" لە هەولێرەوە پەیوەندیم پێوەكراوە كە ئەمڕۆ زۆر هێرش نەكەمە سەر هەولێر بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لایان وانەبێت لە هەولێر هیچ بۆ كورتە باڵاكان نەكراوە، بەڵام من هێرش دەكەم و قسەش لەسەر هەر خاوەن پێداویستییەكی تایبەت دەكەم كە هەوڵبدرێت مافەكانی بوخرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە:"تكامان لە سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكان هەیە كە بە چاوی بەزەییەوە تەماشای كورتە باڵا و خاوەن پێداویستی تایبەت نەكرێت، چونكە ئێمەش مرۆڤین و ئێمە تەنها 150 هەزارمان هەیە تێمتاندایە پرۆسەی هاوسەرگیرییەكەی بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی داراییەوە هەڵوەشاندووەتەوە تێماندایە كرێچییە، نەخۆشە داوامانوایە موچەكانمان بۆ بكرێتە 500 هەزار تا پێویستمان بە هیچ نەبێت و بتوانین ژیانی رۆژانەمان دەستەبەر بكەین".
لەلای خۆشیەوە عمید ئاسۆ محمد امین بهرام، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی وتی:" هەموو هاوڵێكی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی یارمەتی و خزمەتی خاوەن پێداویستی تایبەت و كورتەباڵاكانی هەرێمی كوردستان بین و لە بەڕێكردنی مامەڵە و لە ئەگەری هەبوونی هەر كەمووكورتییەك چارەسەری خێرا دەدۆزینەوە".
جەختی لەوەشكردەوە:" پاڵپشت و پەناتان دەبین، وەك هەر هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان تەماشا خاوەن پێداویستی تایبەت دەكەین بەبێ ئەوەی چاوی بەزەیمان لێتان بێت بەڵكو رێز و خۆشیەویستیمان كردووتە جەوهەری كارەكانمان لە پرستگەوە تا تەواوی جێبەجێكردنی مامەڵەكان ئەركی سەرشانمان بۆ خزمەتكردنتان جێبەجێ دەكەین"