ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بۆ پارتی بە بۆنەی دامەزراندنی ئەو حزبەوە دەڵێت، هەرێمەكەمان به دۆخێكی ئاڵۆز‌و هه‌ستیاردا تێپەڕدەبێت، پێمانوایە دەرچون لەو قۆناغە هەستیارە دەستپێشخەری بوێرانەو بەرپرسانەی دەوێ.
ئاوێنە: ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە پەیامەكەیدا وتویەتی "ئەم بۆنەیە لە كاتێكدایە كە هەرێمەكەمان به دۆخێكی ئاڵۆز‌و هه‌ستیاردا تێپەڕدەبێت و له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاری و مه‌ترسیدایه، پێویستە به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ی بكه‌ین و رێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزینەوە."
ئاماژەی بەوەشداوە "پێمانوایە دەرچون لەو قۆناغە هەستیارە دەستپێشخەری بوێرانەو بەرپرسانەی دەوێ، رێكخستنەوەی ناوماڵی خۆمان و پێشوازییەكی جوان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی سەرەكییە لەو پرۆسەیە."
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بەرێز جەنابی كاك مەسعود بارزانی - سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی
سڵاو و رێزی برایانە ...
بە بۆنه‌ی (77) هەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له جه‌نابتان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین.
ئەم بۆنەیە لە كاتێكدایە كە هەرێمەكەمان به دۆخێكی ئاڵۆز‌و هه‌ستیاردا تێپەڕدەبێت و له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاری و مه‌ترسیدایه، پێویستە به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ی بكه‌ین و رێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزینەوە.
هەر بۆیە ئێمە لە یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان پێمانوایە دەرچون لەو قۆناغە هەستیارە دەستپێشخەری بوێرانەو بەرپرسانەی دەوێ، رێكخستنەوەی ناوماڵی خۆمان و پێشوازییەكی جوان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی سەرەكییە لەو پرۆسەیە.
هەر لەو بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە لە پارێزگاریکردنی شوناسی ڕەسەنی ئایینی و بەها باڵاکانی گەلەکەمان..
بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەردولامان خوازیاری بەردەوامی و پەرەپێدانین.
دوبارە پیرۆزبێت ...
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی
یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان
15/8/2023