لقی سلێمانی بانكی ناوەندیی هەرێم لەبارەی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی پارە رونكردنەوە دەدات
  2023-08-15       360       

لقی سلێمانی بانكی ناوەندیی هەرێم لە بارەی هەواڵی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەر بە پارێزگای كەركوك دەڵێت، هیچ بڕە پارەیەک بەناوی موچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جوتیاران ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی نەهاتوە.

ئاوێنە: لقی سلێمانی بانكی ناوەندیی هەرێم، ئەمشەو سێشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتی"لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک دەربارەی وەرگەڕانی ئوتومبێلێکی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەر بە پارێزگای کەرکوک بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو ئوتومبێلە پارەی لە بەغداوە بۆ بانکی ناوەندی هەرێم/سلێمانی گواستۆتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بۆ ڕای گشتی و سەرجەم ڕاگەیاندنەکانی ڕون دەکەینەوە هیچ بڕە پارەیەک بەناوی موچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جوتیاران ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی نەهاتوەو ئەو ئوتومبێلەی باس کراوە هیچ پەیوەندییەکی بەبانکی ناوەندی هەرێم/سلێمانیەوە نییە."

دەقی رونكردنەوەكە:

ڕونکردنەوەیەک لە بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانیەوە.

لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک دەربارەی وەرگەڕانی ئوتومبێلێکی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەر بە پارێزگای کەرکوک بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو ئوتومبێلە پارەی لە بەغداوە بۆ بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی گواستۆتەوە.    

بۆ ڕای گشتی و سەرجەم ڕاگەیاندنەکانی ڕون دەکەینەوە هیچ بڕە پارەیەک بەناوی موچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جوتیاران ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی نەهاتوەو ئەو ئوتومبێلەی باس کراوە هیچ پەیوەندیەکی بەبانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانیەوە نییە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×