بافڵ تاڵەبانی بۆ فەرهاد پیرباڵ: كتێبخانەكەت لە هەر شوێنێكی سلێمانی دادەنرێت كە داوای دەكەیت
  2023-08-15       1061       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەوەڵامی داوایەکی فەرهاد پیرباڵ-دا دەڵێت، دەچێتە بەغدا و لەگەڵ گەڕانەوەیدا چاوەڕێی دیداری دەکات، دەشڵێت، "کتێبخانەکەشت لە هەر شوێنێکی سلێمانی دادەنرێت کە جەنابت داوای دەکەیت".

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، ئەمشەو سێشەممە، لە تویتێکدا لەبەرامبەر داوایەکی دکتۆر فەرهاد پیرباڵ نوسیویەتی، "دکتۆر فەرهاد پیرباڵی ئازیز و خۆشەویستی ئێمە، لەیادمە سەرۆک مام جەلال بەرگریی لە تۆ و کتێبەکەت دەکرد، رێزی تۆ و هەمو ئەوانەی خزمەت بە کەلتورو رۆشبیریی کورد دەکەن، لەسەر چاومان بوەو هەروادەبێت".

سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەشکردوە، "من دەچمە بەغداو بێگومان لەگەڵ گەڕانەوەمدا چاوەڕێی دیدارت دەکەم، کتێبخانەکەشت لە هەر شوێنێکی سلێمانی دادەنرێت کە جەنابت داوای دەکەیت".

لەماوەی دو رۆژی رابردودا فەرهاد پیرباڵ لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، دەیەوێت کتێبخانەیەک لە شاری هەولێر بکاتەوە، بەڵام رێگەی پێنادرێت و مۆڵەتی نادرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×