نازم عەبدوڵا: لە ٤٠ ڕۆژدا هەشت ملیۆن مریشكی كێڵگە پەلەوەرییەكان مرداربوونەوە
  2023-08-16       405       

بەوتەی سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان، لە ماوەی تەنها ٤٠ ڕۆژدا هەشت ملیۆن مریشك لە هەرێمی كوردستان مرداربوونەتەوە و هۆكارەكەی بۆ ڤایرۆسێك دەگەڕێنێتەوە.

ئاوێنە: نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٤٠ رۆژدا زیاتر لە هەشت ملیۆن مریشك لە هەرێمی كوردستان مرداربووەتەوە، هۆكاری مرداربوونەوەی ئەو ژمارە زۆرە لە مریشك پەتای نیوكاسڵە.

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان وتیشی: پێویستە حكومەتی هەرێم نمونەی خوێن لە مریشكی نەخۆش وەربگرێت، لە تاقیگەی پێشكەوتودا جۆری نەخۆشییەكە دیاری بكرێت، تا بزانرێت چۆن چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.

هەروەها دەشڵێت: پێویستە حكومەت هەستێت بە دابینكردنی ڤاكسین تا كێشەكان لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكات، بەڵام بەداخەوە حكومەت تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی نەناوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×