له‌ به‌رده‌م فامیلی مۆڵی هه‌ولێر كارمه‌ندێكی سكوریتی هاوڕێكه‌ی خۆی كوشت
  2023-08-16       414       

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر سه‌ره‌ی ده‌وامكردن، به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، كارمه‌ندێكی سكوریتی، هاوڕێكه‌ی خۆی كوشتوه‌.

ئاوێنە: كه‌ناڵه‌كه‌ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک فاملی مۆڵی شاری هەولێر روویداوه‌و دوو کەس كه‌ كارمه‌ندی سكوریتی بوون، بووەتە دەمەقاڵێیان و شەڕ لە نێوانیدا درووست بووە.

"یەکێکیان تەقەی لەوەی دیکە کردووە و کوشتوویەتی و تۆمەتبارەکەش خۆی رادەستی پۆلیس کردووە." كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی وای بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

ده‌شڵێت: ئەو دوو کەسە هاوڕێی یەکتر بوون و لەسەر دەوامکردن بووە بە دەمەقاڵێیان، دواتر یەکێکیان ئه‌وی دیكه‌ی کوشتووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×