مانگی داهاتوو ئەم هاوڵاتیانە سەبەتەی خۆراک وەرناگرن
  2023-08-16       493       

بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی فۆڕمی خۆراکیان نوێ نەکردۆتەوە بۆ ئەلیکترۆنی مانگی داهاتوو سەبەتەی خۆراک نایانگرێتەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی وەزارەتی پلاندانانی کردووە، رایگەیاندووە:" ئەو هاوڵاتییانەی دانیشتووی بەغدادن کە لەوێ فۆڕمی خۆراک کراوەتە ئەلیکترۆنی و تا ئێستا نوێیان نەکردووەتەوە، بۆ مانگی داهاتوو سەبەتەی خۆراک نایانگرێتەوە".

وتیشی:" پێویستە ئەو کەسانە سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی فۆڕمی خۆراک بکەن، بە پێچەوانەوە لە مانگی داهاتووەوە بەشە خۆراکیان دەبڕدرێت".

لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا، حکومەتی عێراق رایگەیاند کە فۆڕمی بەشەخۆراک دەکرێتە ئەلیکترۆنی، یەکەم پارێزگاش کە جێبەجێی کرد پارێزگای دهۆک بوو، بەڵام لە پارێزگاکانی دیکە پڕۆسەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×