2023-08-16   244     
سەرۆك كۆماری عێراق داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەكات پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کارەوە".
ئاوێنه لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە نوسراوێکی فەڕمی داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
جێگەی باسە، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کراوە، پێویستە پرۆژەکە بخرێتە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە و خوێندنەوەی سێهەمی بۆ بکرێت تا هەڵەبجە وەک 19 هەمین پارێزگای عیراق لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند بکرێت.