ئەمڕۆ زیندانیکراوێکی دیکەی بادینان ئازاد دەکرێت
  2023-08-16       322       


بڕیارە ئەمڕۆ گوهدار زێباری یەکێک لە زیندانیکراوانی بادینان لە چاکسازی گەورانی هەولێر ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە ناو کەسوکارەکەی.

ئاوێنه‌: بەپێی بڕیاری دادگای هەولێر، ئەمڕۆ وادەی ئەو سزایە تەواودەبێت کەبەسەر گوهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان سەپێندرابوو.

بڕیارە ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان گوهدار زێباری بگەڕێتەوە گوندی هەشتکا لە قەزای ئاکرێ بۆ ناو کەسوکارەکەی.

گوهدار زێباری پێشتر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لەلایەن دادگای هەولێرەوە سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرابوو.

بە ئازادبوونی ئەو زیندانیکراوە، تەنها شێروان شێروانی وەک یەکێک لە زیندانیکراوانی بادینان لە زیندان دەمێنێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×