ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایی دژى هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆسه‌ر سلێمانى نیشانده‌درێت‌و له‌به‌رده‌م باخى گشتى شاره‌كه گردبونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى بانگه‌وازێكى (لیژنه‌ى به‌رگرى له‌ئاسایشى خه‌ڵكى كوردستان) ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌دژى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت له‌سلێمانى هه‌ڵوێستى ناڕه‌زایی نیشانده‌ده‌ن.
له‌و بانگه‌وازه‌دا هاتوه، "به‌مه‌به‌ستى سه‌ركۆنه‌كردن‌و شه‌رمه‌زاركردنى هێرشیى درۆنى ده‌وڵه‌تى توركیا بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى كشتو‌كاڵى عه‌ربه‌ت كه به‌داخه‌وه بوه هۆى گیانله‌ده‌ستدان‌و برینداربونى چه‌ندین كه‌س‌و ناسه‌قامگیریى به‌دواى خۆیدا هێنا، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌ده‌ین".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "كاتژمێر 4ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامده‌ده‌ین له‌به‌رده‌م باخى گشتى شارى سلێمانى، داواكارین له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى دڵیان بۆ ئازادى‌و ئاسایش‌و ئارامى لێده‌دات ئاماده‌بن".
ئێواره‌ى ڕۆژى دوشه‌ممه دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج‌و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان(CTG) شه‌هیدبون‌و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.