حكومەتی هەرێم: برادەرانی ئێران رازین بەرێكارەكانمان بۆ پاراستنی سنور
  2023-09-20     
عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران لە حكومەتی هەرێم

ئا: ئاوێنە

 

عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند، شەش مانگە هیچ هێرشێك لە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە دژی ئێران ئەنجام نەدراوەو دەشڵێت: لە دوای 19ی مانگەوە برادەرانی ئێران ڕازین بە ڕێکارەکانی پاراستنی سنور لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە.

 

عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران لە حكومەتی هەرێم،  بەماڵپەڕی رەسمی پارتی وتوە، "ماوەی شەش مانگە ھیچ کردەوەیەک دژی ئێران لە خاکی ھەرێمی کوردستانەوە نەکراوە، ئێرانیش خۆی ئەوە دەزانێت."

بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران وتیشی"ئێستا لێکتێگەیشتن ھەیەو ئێرانیش ڕەزامەندە لەسەر ئەو ھەنگاوانەی نراون، ئێمەیش ڕێگە نادەین ھیچ کەسێک ببێتە مەترسی بۆ سەر دراوسێکانی ھەرێم ھەم بۆ تورکیاو ھەمیش بۆ ئێران."

عەبدوڵا ئاکرەیی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد"ئەوەی لەتوانای ھەرێمی کوردستاندا بێت لەڕوی ئەمنییەوە ئەنجامی دەدات بۆ پاراستنی سنورەکان، لەبەر ئەوەی بازرگانی و ھاتوچۆی ھاووڵاتییانی ئێمە لەسەر سنورەکانە."

هەروەها وتوشیەتی"ھێندەی من ئاگادارم لە دوای 19ی مانگەوە برادەرانی ئێران ڕازین بە ڕێکارەکانی پاراستنی سنور لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×