په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه پاره‌ی ته‌واو بۆ دابه‌شكردنی دوو مووچه له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی به دابه‌شنه‌كردنی مووچه ئامانجیانه، به‌غدا ناردنی پاره‌كه رابگرێت.
ئاوێنە: رێبوار ئه‌وڕه‌حمان په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئامانج له دابه‌شنه‌كردنی مووچه له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیه‌وه ئه‌وه‌یه، به‌غدا ئه‌و بڕه پاره‌یه رابگرێت و چیدی نه‌ینێرێت كه بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی بنێرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "مه‌رجی به‌غدا بۆ ناردنی ئه‌و پاره‌یه ئه‌وه‌یه راسته‌وخۆ دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر مووچه‌خۆران و ته‌نها بۆ مووچه به‌كاربهێنرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، پاره‌ی ته‌واو بۆ دابه‌شكردنی دوو مووچه و بگره زیاتریش له‌به‌رده‌سته".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه به‌وته و دانپێدانانی خۆیان داهاتی ناوخۆ 320 ملیاره، كه به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه له‌و بڕه زۆر زیاتره، سێ مانگه داهاتی ناوخۆ لای خۆیانه و نه‌یانداوه به به‌غدا، ئه‌گه‌ر ته‌نها ژماره‌كه‌ی خۆیان به‌كاربهێنین ئه‌وا:
3 × 320= 960 ملیار دینار
500 ملیاری به‌غداد هاتوه
39 ملیاری هاوپه‌یمانان
كۆی ئه‌مانه ده‌كاته ترلیۆنێك و 499 ملیار
رێبوار ئه‌وڕه‌حمان راشیگه‌یاندووه كه "كه‌چی دوای سێ مانگ دابه‌ش نه‌كردنی مووچه، هێشتا یه‌ك مووچه به 10 رۆژ دابه‌ش ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا پێشتر مانگ هه‌بووه به ته‌نها له‌سێ رۆژدا مووچه‌یان دابه‌ش كردووه".