هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی پێیوایە تەنها خواو پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگادارییان لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، هەروەک ئەو پارتەشی تۆمەتبارکردوە کە دەستی بەسەر داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستاندا گرتوە.
ئاوێنه: عەقیل ڕەدینی پەڕلەمانتاری سەر بەهاوپەیمانێتییەکە لەلێدوانێکدا بەپێگەی "غەد پرێس"ی ڕاگەیاندوە، ئیدارەدانی سامانە سروشتییەکان دەبێت بەگوێرەی ماددەی 111ی دەستوری عێراق بێت کە دەڵێت نەوتو غاز موڵکی گەلی عێراقە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو مادەیە دەقی لەسەرئەوە نەداوە کە دەبێت پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنترۆڵی کەرتی نەوتی هەرێم بکات، بهڵام ئێستا بەس خوا دەزانێ داهاتی نەوتی هەرێم چی لێدێت".
هەروەک وتویەتی، " حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزی لەسەرەو قەرزکانیشی گەورەیە، پێشتریش بێئاگاداری حکومەتی ناوەندیی گرێبەستی هەناردەکردنی نەوتی لەگەڵ تورکیا واژۆکردوە، ئێستاش هەرێمی کوردستان هیچ نەوتێکی نییە بیداتە حکومەتی بەغدا".