لاهور شێخ جەنگی بە سەردانێك گەیشتە ئیمارات
  2023-09-26       929       

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لاهور شێخ جەنگی بەسەردانێك گەیشتە وڵاتی ئیمارات، ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ پەیامێكی لەبارەی پێنجەم كۆنگرەی یەكێتی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاشكرایكرد، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لیستێك رادەگەیەنن.

ئاوێنە: میدیای نزیك لە لاهور شێخ جەنگی، ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، کەمێک پێش ئێستا لاهور شێخ جەنگی بە سەردانێك گەیشتە وڵاتی ئیماڕات.

ئەوەش خراوەتەڕو "گەشتەکەی لاهور شێخ جەنگی پەیوەستە بەبانگهێشتنامەی فەرمی دەسەڵاتدارانی ئیمارات و وا بڕیاریشە لەدوای ئیمارات سەردانی چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی و ئەوروپی بکات."

سەردانەكەی لاهور شێخ جەنگی هاوكات لەگەڵ ئەوەی كە هەر ئەمڕۆ ناوبراو پەیامێكی لەبارەی پێنجەم كۆنگرەی یەكێتی بڵاوكردەوەو تێیدا رایگەیاند، "ئۆباڵی کارکردنمان لە دەرەوەی یەکێتی دوای کۆنگرەی پێنجەم دەکەوێتە ئەستۆی ئەوانەی کە دو ساڵە لە جیاتی ڕێکخستنەوەی ناوماڵی یەکێتی و پێکەوە کارکردن، مەشغوڵبون بە بێدەنگی و سێبەری ئێمەوە."

لاهور شێخ جەنگی ئاشكراشیكرد"بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی پارلەمانی کوردستان دەکەین و لیستێکی گەلپەسەند ڕادەگەیەنین کە خۆی دەبینێتەوە لە بەرەیەکی فراوانی ڕزگاریی نیشتمانیی بە بەشداریی سەرجەم دەنگە ئازاو دلێرو ناڕازییەکانی خەڵکی کوردستان لەناوەو دەرەوەی یەکێتی بۆ ڕزگاربون لەم دۆخە ناهەموار و قەیرانە قوڵانەی کە بەرۆکی هاوڵاتییانی گرتوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×