كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند، پێدانی پارە بە نوسینگە گەشتییارەكان، یەكێك لەو هەڵە تێگەیشتنانەی كە گوایە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی ڤیزا‌ی ئەمریكا. دەشڵێت، ئەوانەی داواكاری پێشكەش دەكەن پێویستە پیشانی بدەن كە مانەوەیان لە ئەمریكا كاتی دەبێت.
ئاوێنە: كونسوڵخانەكە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"یه‌كێك له‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه باوانه‌ی ده‌رباره‌ی ڤیزا هه‌یه ئه‌وه‌یه كه پێدانی پاره به بریكار (بۆ نمونه بریكاری نوسینگه گه‌شتیارییه‌كان) ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی ڤیزا‌ی ئه‌مریكا. به‌دڵنیایی ته‌واوه‌وه نه‌خێر!"
وتوشیەتی"پاره‌ی ڤیزا‌ی گه‌شتیاریی ئه‌مریكا 185 دۆلاره له هه‌مو شوێنێك له دونیادا هه‌مان بڕه‌و پاره‌كه‌ش ناگه‌ڕێندرێته‌وه. ئه‌م پاره‌یه بۆ پڕۆسێسكردنی داواكاری پێشكه‌شكراوه بۆ ڤیزا‌و له هه‌ردو باری وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی ڤیزا‌دا له داواكار وه‌رده‌گیرێت."
ئاماژەی بەوەشداوە"پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ ڤیزا هێنده ئاسانه كه پێویست ناكات كه‌سی بۆ بگریت به‌كرێ كه بۆت پڕبكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ڤیزا‌ی گه‌شتیاری له ڕێی چاوپێكه‌وتنه‌وه ده‌بێت، بۆیه ئه‌و كارمه‌نده‌ی كه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات بڕیار ده‌دات له‌وه‌ی كه شیاوی وه‌رگرتنی ڤیزا‌كه‌یت، ئه‌میش له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌بێت."
هێمای بۆ ئەوەش كردوە"ئامۆژگاری ئێمه بۆ ئێوه ئه‌مه‌یه: هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن پێویسته بێكه‌موكوڕی پیشانی بده‌ن كه به‌هۆی خێزان، هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و داراییه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه به شوێنی نیشته‌جێبونی خۆیان و له‌ڕێی ئه‌مه‌وه ئه‌وه پیشانی كارمه‌ندی ڤیزا‌كه بده‌ن كه مانه‌وه‌كه‌یان له ئه‌مریكا كاتی ده‌بێت."