وتەبێژی یەكێتی: بەشداری لە كۆنگرە ناكەم
  2023-09-26       924       

سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە دەڵێت، بەشداری كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ناكەم و نابمە "هۆكارێك بۆ لەتبونی حزبەكەم."

ئاوێنە: سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، بە روداوی وت، سبەی بەشداری لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ناکات.

سۆران جەمال تاهیر وتیشی"من وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتی کە کوڕی شەهیدێکی سەرکردەی ئەو حیزبەم، نامەوێ ببمە هۆکارێک بۆ لەتبونی حیزبەکەم".

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی رایگەیاند كە بەشداری كۆنگرەكە ناكات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×