کۆنگرەی پێنجەم: "بافڵ‌" تاقە مەرجەعی یەکێتییە
  2023-09-27     

ئا: ئاوێنە

 

هەموو ئاماژەکان بەرەو ئاڕاستەیەن کە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی ناو ئەم حیزبە بەدەستی دو كوڕەکەی مام جەلال (بافڵ‌و قوباد تاڵەبانی) دەسپێرێت‌و لەقۆناغی داهاتودا ئەم دو برایە بەتاقی تەنها سیاسەتی ئەم حیزبە ئاڕاستە دەکەن.

 

بەپێی لێدوانی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە، پێش بەستنی کۆنگرەی پێنجەم‌و لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ئامادەکاریی تەواو لەلایەن دەزگای زانیارییەوە بۆ ئەوە کراوە کە هەموو ئەوانەی سەر بەبافڵ‌و قوباد نین یاخود خۆیان یەکلایی نەکردوەتەوە لەوەی پشتیوانی لەسیاسەت‌و سەرۆکایەتی بافڵ بکەن، لەم کۆنگرەیەدا لەناو یەکێتی بکرێنە دەرەوە‌و تەنها ئەوانە لەئۆرگانەکانی یەکێتیدا پۆستیان پێدەدرێ کە متمانەپێکراوی خۆیان‌‌و سەرسەختانە داکۆکی لەچەسپاندنی دەسەلاتی ئەم دوو کوڕەی تاڵەبانی‌و سیاسەتەکانینان دەکەن.

 

ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە لاهور شێخ جەنگی‌و لایەنگرانی‌و هەروەها بەشێکی زۆری سەرکردایەتی‌و فەرماندەکانی پێشووی یەکێتی، لەهەموو پۆست‌و پێگەیەک داماڵران‌و رێگە نادرێت لەناو هیچ کام لەئۆرگانەکانی داهاتووی یەکێتیدا هیچ پۆست‌و پێگەو سەنگێکیان هەبێت، ئەمەش دەرەنجامی ئەو واقیعەیە کە لەدوای ٨ی تەموزی ٢٠٢١ یەكێتی نیشتمانی كوردستانی تێكەوتوەو دەسەڵات‌و هێز لەدەستی بافڵ‌و قوبادی برایدا چڕ کراوەتەوە.


لەکۆنگرە ئەمجارەی یەکێتیدا، پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی هەموار دەکرێتەوەو دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە بافڵ تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتی تا ئەندامانی ئەو سێ ئه‌نجومه‌نە دیاری بکات کە له‌پێنجه‌مین كۆنگره‌ی ئەم حزبەدا پێكدەهێنرێن، کە ١٠ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ٥١ ئەندامی سەرکردایەتی‌و ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی پشتیوانییە‌و هاوکات بڕیاردان لەناو یەکێتیشدا تەواو مەرکەزی دەبێت‌و تاکە سەرچاوەی بڕیاردانیش سەرۆکی یەکێتی دەبێت.

 

ئەمە جگە لەوەی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، ناوی دەگۆڕدرێت به‌ ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی‌و هەموو ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێن.

 

لەئێستا بەدواوە کە قۆناغی پەڕینەوەو راگوزەرو یەکلاکردنەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، یەکێتی لەیەکێتییەکی مام جەلالەوە دەبێت بەیەکێتییەکی بافڵ‌و قوباد.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×